Luqman Salim – Safar

لوقمان سەلیم

لوقمان سەلیم – سەفەر

سەفەر
وتنی: لوقمان سەلیم

هێندە چاوەڕوانم کردی لێــــڵی بەچـاومدا هات
خوایە کەی دەبڕێتەوە سەفەری ڕێی هات و نەهات

سەفەری ناز منی خستە نێو عەزابی مەرگەوە
خوایە چۆن ژین بەسەر بەم ئا بەم دڵە تەنگەوە

کە تۆ ڕۆشتی دەرگای خۆشی بەسەر منا داخرا
مەلی شادیم لەسەر داری ڕووتی پایز هەڵکوڕما

من چیبکەم لە وێنەکانت کە چاویان ناتروکێـنن
هیچیان وەکو سیمای خۆت نین تاسەی دووریت ناشکێنن

دەخیل سەفەر زامی دووری ژانــێـــکی ئێجگار بەسۆیە
ئەم ژینە لام ژەهری مارە دیارە، دیارە کە شارم بێ تۆیە
نازە جگەر گۆشەی ڕۆح سووك مەرگم پێش مەرگت کەوێ
مژدەی زامن بوونی دڵت خۆر بێ خۆر بێ نەکوو خەونی خەوێ
ئاخ ئاااخ نازە جگەر گۆشەکەم

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.