دیاری قەرەداغی – عەشق
عەشق
وتنی: دیاری قەرەداغی
هۆنراوە: جەوهەر جەلال
بەرهەمی ساڵی ٢٠٠٠ و هەروەها پێشتر لە ساڵی ١٩٩٦ تۆمارکراوە
له‌م سه‌هۆڵبه‌ندانی عه‌شق و وه‌رینی گوڵه گه‌نم و گریانی شه‌هیدستانه
عه‌شق چۆن ئه‌ڕوێ بڵێ چۆن؟
له ترسی سێبه‌ری چه‌قۆو رێژنه‌ی گوله‌و تارمای مه‌رگ
عه‌شق چۆن ئه‌کرێ بڵێ چۆن؟
له‌سێبه‌ر چۆن هه‌تاو ئه‌چنی ؟
گوله کوا خه‌نده‌ی لێ ئه‌بێ و له مه‌رگ کوانێ هه‌ناسه؟
عه‌شق چۆن ئه‌ژی بڵێ چۆن؟
نیگاکانت کۆکه‌ره‌وه دڵم ئه‌ڵێ عه‌شق لێره
له‌م زه‌وییه وشک و بێرونه
نه چرۆی ماچێ ده‌ر ئه‌کا
نه باران لێوی ته‌ڕ ئه‌کا
نه بایه‌ک قژی دادێنێ
نه بێشکه‌یه‌ک ڕای ئه‌ژێنێ
ئێره کێڵگه‌ی عه‌شق نییه
لێره وه‌رزی عه‌شق نییه
ئێره نیشتمانی مه‌رگه.. مه‌رگی هه‌تاو مه‌رگی مه‌ل و گوڵ و باران
ناڵه‌ی لێکترازانی خاک و مه‌رگی شکۆ مه‌رگی سه‌نگه‌ر
ئێره ده‌ڵاڵ خانه‌ی عه‌شق و مه‌زادخانه‌ی ئازادییه
عه‌شق لێره خه‌رمانه سوتاوی شه‌ڕی خۆکوژییه
التعليقات مغلقة.