Kamaran Mustafa – Em Ewaraya

Kamaran Mustafa

کامەران مصطفی – ئەم ئێوارەیە

ئەم ئێوارەیە
وتنی: کامەران مصطفی

ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شـــــــار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەرەو خوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

‌سەفەرێکم هاتۆتە ڕێ ‌سەفەرێ ڕێی هات و نەهات
‌مـــاڵ ئــاوا شالانەی خەمم ‌کێ دەزانێ دێمەوە لات

‌لەشەوێکدا بەجێم هێشتن ‌کە هەموتان لە خەودابوون
‌لەشەوێکا کە هەمـــوتان ‌لەژێر هەزارپێی شــەوا بوون

بۆ غەریبیم مەگری نـــاڕۆم لەمە زیاتر نامــــۆ نابـــــــم
مەیە لە ڕێـــــم تازە ئیتر بە ئێوە دەست خەڕۆ نابــــــم

سەفەر هاتۆتە ڕێـــــم ئەڕۆم، بەهەگبەی پڕ ئاواتمەوە
ئەی یاران بۆ هەتا هەتا مــــــاڵ ئــــاوا گەر نەهاتمەوە

 

Print Friendly, PDF & Email