Karim Kaban – Shaw

کەریم کابان

کەریم کابان – شەو

شەو
وتنی: کەریم کابان

قــەت نەدەی ئازاری گیانی مەســـت و بێدارانی شـــەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شــــەو
ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شە و
“خــــۆت بپارێزە لـــــــە ئـــــاهی دڵبریندارانی شــــــەو
نــــەک خوا ناکـــــەردە گیرابێ دووعــای ناڵانی شــەو”

وێڵم و تـــاریـکـــە دەورم فەرشی رێگەم مـــەیـنەتـــە
بێ کەســـم تـــەنیا ئـــەنـــاڵم مەرگی خۆمم عەزرەتە
ســــازی ئاهـەنگی شەوانم سۆزی جەرگی لەت لەتە
“یاوەرو یاری ئەنیـســـم ئــــاهو ئەشــــکی حــەسرەتە
ئـــافەرین ئــــەی بارەکـــەڵڵا دیدەیی گــریانی شـــەو”

وا نــــەزانی دەســــتی خــەم یادت لــە دڵدا دەرئــەکا
ئەشـــکی خوێنینم دەلیلە بۆ کەســـێ بــــاوەر نەکـــا
گیانەکەم بەو تیشکی چاوەی شەر لەگەڵ ئەختەر ئەکا
“دڵ ئەبێتە قەترەیێ خـوێن و لە دیدەم ســەر ئـــــەکــــا
هــــەر کـە ڕابوورێ بە دڵما سـوحبەتی جارانی شـەو|

هـــەوڵی زۆرم دا لــــە داوی زوڵفی ئــەو بێ مروەتە
دەرچم و دوایی بیهێنم بـــەو عـــەزاب و مــەیــنەتــــە
پێی وتم بێ ســوودە هـــەوڵت تـــاکو مــاوی جێگەتە
“(نووری) لــــەم پێچ و خـــەمی زوڵفە نەجاتت زەحمــەتە
لای سەخی تەبعان مەحاڵە روخسەتی میوانی شەو”!!!

 

Print Friendly, PDF & Email