Kallpa – Eishq u Azadi

Kallpa , Kalpa

كڵپە – عیشق و ئازادی

عیشق و ئازادی
ووتنی: کڵپە 
تیپی مۆسیقای سروود

ئەگەر چی شەو درەنگە ساقی بۆم تێكە كەمێكی تر
كەوا ئەم شەو سەری هەڵدا لەناخمدا خەمێكی تر
نەما (خانی) هەتاچیرۆكی عیشقی ئێمە داڕێژێ‌
دەنا هێشتا لەكوردستان دەژین (زین و مەم) ێَكی تر

پەپولەی خۆشەویستی من لە شوێنێ‌ ناگرێ‌ ئارام
دەنیشێ‌ و باڵی دەبزێوێ‌ لەسەر سینەو مەمێكی تر
هەزار هێندە پەرێشان و سیا چارە بژیم هێشتا
لەنێو دڵدا هەمەئاواتی خاڵ و پەرچەمێكی تر

هەتاكو دوا پشوو رێبواری ڕێگای عەشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لەناكامیش نەبینم بەرهەمێكی تر
خدر نیم بۆ تەمەن شێتبم بەكانیی ژینێ‌ دانووسێم
ئەوەندەم ژین دەوێ‌ تادەم دەنێمە نێو دەمێكی تر

https://www.facebook.com/1261531003900547/videos/1293997047320609/

Print Friendly, PDF & Email