سەفەر مەکە – سەلام حەمادی
سەفەر مەکە:
ووتنی: سەلام حەمادی
شیعر: صلاح محەمەد
سەفەر مەکە دڵم ئەڵێ نات بینمەوە
فێرە گریانێکی سەخت بوووم
دەستم پێکرد ژیر نابمەوە
دونیا ڕەنگی فرمێسکی ئینسانی گرتووە
خۆشەویستی تابووتێکە
زۆر کەسی تیا پاڵ کەوتووە
سەفەر مەکە دەبا گۆرانیەکیترمان بسووتێ
دڵــــــمان گەرم بکـــەینەوە
گرینگ خەمێ هەموو شەوێ بەسەر ڕوحمانا بەینەوە
نە لێمان جیا ئەبێتەوە نە لێشی جیا ئەبینەوە
سەفەر مەکە دەرگا نیە نەکرێتەوە
بێجگە لە تۆ نە ئاوازێ تێکەڵاوی ڕوحم نابێ
شەوان ورد ورد لە خۆم ئەخۆم
چوونکە نازانم چوو بۆ کۆ
خۆشەویستم بۆ کوێوەڕۆ
ســـەفەر مــەکە ســــەفەر مەکە دڵم ئەڵێ نـــات بیـــنمەوە
فێــــرە گــریانێــکی ســـەخت بـــووم
دەســـتم پــێکرد ژیـــر نــــابمەوە
دوونیا ڕەنـــگی فـــرمێســـکی گــــرتــووە
خـــۆشـــەویستــی تـــابووتێکـــە زۆر کـــەسی تـیا پــاڵ کەوتــووە
التعليقات مغلقة.