Course – Xwaya Watan Awakay

کۆرس

کۆرس – خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاوا که‌ی

خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاوا که‌ی
وتنی: کۆرس

خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاوا که‌یت چه‌ند دڵگیرو شیرینه‌
ده‌شتی خۆش و ڕه‌نگینه‌
ئــــــاوی کـــــه‌وســـه‌ره‌
خاکـــــی گـــه‌وهـــــه‌ره
پڕلـــه‌ گـــوڵ و نه‌سرینه‌

سه‌یرانگه‌ی به‌هارانی سه‌وزه‌ گیای نه‌رمو جوانی
سه‌د دڵ ئه‌بێ حه‌یرانی
ئــــــاوی کـــــه‌وســـه‌ره‌
خاکـــــی گـــه‌وهـــــه‌ره
پڕلـــه‌ گـــوڵ و نه‌سرینه‌

شاخی به‌فرین و به‌رزه‌ بۆ ڕابردومان ڕه‌مزه‌
دیمه‌نی جوان و سه‌وزه‌
ئــــــاوی کـــــه‌وســـه‌ره‌
خاکـــــی گـــه‌وهـــــه‌ره
پڕلـــه‌ گـــوڵ و نه‌سرینه‌

ئه‌م شوێنه‌ شوێنی کورده‌ جێی قاره‌مان و مه‌رده‌
لانه‌ی شوێنی نه‌بـــه‌رده‌
ئــــــاوی کـــــه‌وســـه‌ره‌
خاکـــــی گـــه‌وهـــــه‌ره
پڕلـــه‌ گـــوڵ و نه‌سرینه‌

وه‌ته‌ن چاوی لێمانه‌ ده‌ریکه‌ین له‌ ته‌نگانه‌
حه‌یفــــه‌ بێتـــه‌ وێرانــــه‌
ئــــــاوی کـــــه‌وســـه‌ره‌
خاکـــــی گـــه‌وهـــــه‌ره
پڕلـــه‌ گـــوڵ و نه‌سرینه‌

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.