بەهجەت یەحیا – کوردستان گەر تۆ نەبی
کوردستان گەر تۆ نەبی
هونراوە و ئاواز: بەهجەت یەحیا
ئەم گۆرانیە دوو جار موزیکی بۆ دانراوە
جاری یەکەم خالید ڕەشید
جاری دووەم بەهجەت یەحیا
وەرگیرانی بۆ زاراوەی کرمانجی: محەمەد عومەر دهۆکی
کوردستان گەر تۆ نەبی طەیرەکەم بێ ئاسمان
بناڤێ تەیە پیرۆز سەربلندم ل ناڤ جیهان
ئەز نەشێم بێ تە بژیم دی خو بوتەکەم قوربان
کوردستان گەر تۆ نەبی کوردستان گەر تۆ نەبی
تۆ هێلینا شێرانی تو دایکا شەهیدانی
سوێند بێ بە بەفرا چیا، بخاك و ئاخا گەلیا
هەر خینا خۆ ئەشکدبەم ئەز قوربانێ تە بکەم
ئەم هەمی دەس لە ناڤ دەس، داکو بگەینە مەبەست
ڤێ ولاتی ئاڤاکەین، چرا ئازادێ هەلکەین
کوردستان یەك هێلینە، ژ بۆ مە کوردا ژینە
“گۆرانی( کوردستان گەر تو نەبی ) ئاواز و هۆنراوەی بەهجەت یەحیا – محەمەد عومەر دهۆکی وریگێڕاوەتە سەر دیالێکتی کرمانجی – ئەم گۆرانیە ساڵی ١٩٩٢ تۆمارکراوە ، دەربڕینی خۆشەویستیەکی قوڵە بۆ کوردستان و پێکەوەگرێدانی پارچە بریندارەکانیەتی ، زۆر کەس ئەم گۆرانیەیان وتوەتەوە بەبێ پرس و بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ ناوی خاوەنەکەی بکەن و هۆنراوە و ئاوازەکەیان تێکداوە و بە ئارەزوی خۆیان شێواندویانە ، بەداخەوە لەم ووڵاتە کۆپی ڕایت نە بوو بە یاسا بۆ ئەوەی بەرهەمە هونەریەکان بپارێزێت و ڕەنجی کەس بە خەسار نەچێت ، ڕووح و سایکۆلۆجیای گۆرانیەکە زۆر لەسەرو کوالیتی کلیپ و تۆمارکردنەکەوەیە چوونکە ئەوکاتە ساڵی ١٩٩٢ سەردەمێکی زۆر شپرزەبوو ، هیچ دەزگایەکی پڕۆفێشناڵ نەبوو بۆ دروستکردنی بەرهەمی هونەری ، بەڵام هونەر وەک قوتابخانە وانەی ئینتیمای نیشتیمانیی فێری خەڵک ئەکرد” ( بەهجەت یەحیا)
التعليقات مغلقة.