Bahjat Yahya – Awinstan

بەهجەت یەحیا

بەهجەت یەحیا – ئەوینستان

ئەوینستان
وتنی: بەهجەت یەحیا

هۆنراوە و ئاوازی : بەهجەت یەحیا
موزیک : ئارام سەردار
ساڵ : ٢٠١٣

لەگۆرانی و سۆز بەولاوە لەم دنیایە چی شک ئەبەم
بۆ ئەوەی هەستم دەربڕم، وشە نەما پەیی پێ نەبەم

چیم هەیە من، بێ لە عەشق و چەپکێ هۆنراوە بەولاوە
لە کۆڕی ئەویندارانا، سەرکردەی عاشقانم ناوە
چی ئاواز و سۆزی گەرمە ،هەرهەمووی بۆتۆ ووتراوە
ئەو دێڕەی ناوی تۆ ئەبا، لە پەڕەی دڵم نووسراوە

من خەڵكی ئەوینستانم، باکم نییە لە ژیانا
تەمەن ئەکەم بە قوربانیی یەك هەناسە لە جێژوانا
بۆیە دەنگ و سەدای خۆمم هەمووی لە پێناوتا دانا
ئەمزانی ژیان بێ ئەوین، نییەتی ئەرزش و مانا

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.