Bahjat Yahya – Gunahm Krdwa

Bahjat Yahya

بەهجەت یەحیا – گوناهم کردوه‌

گوناهم کردوه‌
ئاوازو وتنی: به‌هجه‌ت یه‌حیا


موزیک: گۆران کامیل

هۆنراوه‌: شاری

گوناهم کردوه دولبه‌ر به خه‌نجه‌ر پاره‌ پاره‌م که
وه یا وه‌ک خائینی ده‌وڵه‌ت حه‌واڵه‌ی سه ر قه‌ناره‌م که

وتومه‌ تۆ گوڵی نرخم شکاندوی من گوناهبارم
نه‌خوشی عه‌قڵ و هۆشم سا به‌کوشتن زووبه‌ چاره‌م که‌
له‌په‌روازایه‌ ڕوحم وه‌ک فریشته‌ی زاتی یه‌زدانی
له‌به‌رده‌متایه‌ ئاماده‌ به‌ته‌نها یه‌ک ئیشاره‌م که‌


ئه‌گه‌ر بمبه‌خشی له‌م تاوانه‌ قه‌ت رووم نایه‌ بتبینم
ده‌سا له‌م ژینه‌ په‌سته‌ هه‌سته‌ له‌م شاره‌ په‌ژاره‌م که‌
ئه‌ڵێم دور بم له‌ تۆ ره‌نگه‌ ژیان ئاسوده‌بم ئیتر
به‌ڵام هه‌ر دێمه‌وه‌ تۆ سه‌یری ئه‌م عه‌قڵه‌ هه‌ژاره‌م که‌

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.