Bahjat Yahya – Azmwny Jyan

بەهجەت یەحیا

بەهجەت یەحیا –  ئه‌زموونی ژیان

 ئه‌زموونی ژیان
هۆنراوه‌ و ئاوازو وتنی: به‌هجه‌ت یه‌حیا

ئه‌و كه‌سه‌ی ناخی ده‌روونی جوانه‌
دڵشكاندنی له‌لا تاوانه‌
ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌زموونی ژیانه‌
ئه‌زانێ توڕه‌بوون هه‌ر دۆڕانه‌

ئه‌وه‌ی له‌ پێناو ئاكاری به‌رز و په‌روه‌رده‌ی پاكا
هه‌گیز به‌هه‌ڵه‌ هه‌ڵه‌ی رابوردوو چاره‌سه‌ر ناكا‌
په‌یامی ئاشتی لای مرۆڤ دۆستان
به‌خشنده‌یی یه‌و پێكه‌وه‌ ژیان

ئه‌وه‌ی بتوانێ بۆ ته‌نها جارێ
خۆی بخاته‌ جێی دڵ بریندارێ
ئه‌وسا تێده‌گا له‌ مانای ئازار
ئه‌زانی بێ هۆ كه‌س نایكا هاوار

حاكمی هه‌ر كه‌س ته‌نها ویژدانه‌
چۆن ده‌بی بیكا حوكمی كوێرانه‌
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ویژدانی زیندووه‌
هه‌نگاو ده‌نێت له‌خۆ بوردووه‌
به‌ فه‌رهه‌نگی جوان مێژوو ئه‌نووسێ
له‌ تیری ناحه‌ز هه‌رگیز ناترسێ

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.