بەهجەت یەحیا – عەشقێکی خودایی
عەشقێکی خودایی
وتنی: بەهجەت یەحیا
ئاوازو هۆنراوەی: بەهجەت یەحیا
ئاگرێ لە دەروونما ڕازێکی سەوداییە
بوومە سۆفی خەڵوەتی ئەو عەشقە خوداییە
چآوم بینایی نەما، کەچی هەر چاوەڕێتە
ڕێگای تۆ ئەگرمە بەر، دایم سەرم لە ڕێتە
یەکێك پێم ئەڵێ دەروێش، یەکێك پێم ئەڵی شێتە
من خۆم بیلانەم، کەچی ئەو دڵەم لانە و جێتە
دەروونم بۆتە دیلی زیندانێکی ئەبەدی
بووم بە وەلی دێوانە، کەچی هەر شەمم نەدی
ئەوەندەم ئازار نۆشی، تەمەنم بوو بە زریان
باسی بەسەرهاتی من، بۆتە وێردی سەر زمان
تێبینی: ئەم گۆرانیە دوو جار موزیکی بۆ دانراوە:
جاری یەکەم خالید ڕەشید
جاری دووەم کامکاران
ساڵی ١٩٩٢ دانراوە و ساڵی ٢٠١٤ بوێکراوەتەوە.
هەموو بەرهەمەکانی بەهجەت یحیا لە کتێبێکی جواندا بە تێکست و نۆتە نووسراوەتەوە بە ناونیشانی بەدوای عەشقا. بۆ هەوادارانی گۆرانێکانی بەهجەت یحیا ئەگەر ئەو کتێبە بکڕن سوودی لێ ئەبینن.
التعليقات مغلقة.