Mazhari Xalqi – Beri Beyane

مەزهەری خالقی

مەزهەری خالقی – بەری بەیانە

بەری بەیانە
وتنی: مەزهەری خالقی

هۆنراوەی: مامۆستا گۆران
میلۆدی: مەزهەر خالقی
ئەرێنج: بابەک رادمەنش
لەندەن ١٩٨٥

بەری بەیانە ڕووناکە ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لەتۆ
دەنگی بانگ هەستا لە مزگەوتی دێ
باڵدار هێلانەی خەو بەجێ دێڵێ
قاسپە قاسپەی کەو ئاشکرا دەڵێ
کاتی فەرمان هات، کورد نابێت بنوێ
هەڵسە ئەی لاوی نیشتمانی کورد
سەردەمی هەستان هەر کەسێ نووست، مرد
پێویستی پیرۆز، بەڵام سەخت و ورد
چاوەڕوانتە، هەستە دەست و برد
بەری بەیانە ڕووناکە ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لەتۆ
بۆ بەختیاری و سەربەخۆیی گەل
لەگەڵ هاوڕێتا پەل بدەرە پەل
کەی دەرچوو تیشکی هەتاو لەدەمکەل
وریابی، زۆر چاک بەکاربێنی هەل
بەری بەیانە ڕووناکە ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لەتۆ

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.