نەریمان بابان – ئەگەر بڕاونیتە ناخی
ئەگەر بڕاونیتە ناخی
ووتنی: نەریمــــــــــــان بابان
ئەگەر بڕوانیتە ناخـــــــی دەروونی پڕ لە ئــــــــازارم
ئەزانی چەندە ئاڵـــــۆزە شیرازەی ژینی شیـــــواوم
بە تەنیا بێ کەس و هاودەم ئەناڵم کۆچی دواییمە
بە بی ئــــــارام پەرێشانم ژیانی دوور لە شـــادیمە
ئەگەر راستت ئەوی مەرگە حەقی ئەم ژینە شیواوە
کە تـــۆ بێتو بەقووڵای تەماشــــاکەی لە هــــەر لاوە
بڵێم چی باخی چـــەن ســـــاڵەم گوڵی ئاواتی ژاکاوە
چلی هیوای لە دەست دەرچوو بە ناسۆر نوقمی گێژاوە
دڵێکم بوو بەراستی هاوبەشی زامی گرانم بوو
چ ڕێگایەك بڵند بوایە لەوێ جێگەی وچانم بوو
دڵێکم بوو لە گەنجیما کەوا بەهرەی نەبینا بوو
لەگەڵ رۆژی ڕەشی ژینا لە پرسە و ماتەمینا بوو
التعليقات مغلقة.