کەمال محمد – بریاری چی بەم
بریاری چی بەم
ووتنی: کەمال محمد
بریاری چی بەم چۆن خاک جێ بێلم
بێ خـــــاك ئاوارەو دێـــــوانە وێــــلم
ئەترسم بمــــــرم داخ لە دلـــــم بێ
خاکـــــی غــــەریبی ئاه و گـــلم بێ
بە بیمــــــــاری بـــە دڵ تەنــــــگی
لە تاریـــــــــکی شــــەوی تــــــــارا
لە غـــــــەریبـــــــــی دەنــــــاڵێنـــم
لــــە دەردو ئێــــــــش و ئـــــــــــازارا
ئاخ لــــــە دڵـــــــەی غەریبم
دەربـــــە دەر و بـــێ کـەسم
لە چوار چێوەی خەم دا ماوم
خۆزگـــــە پێش مەرگو ماڵـــئاوا کردن
شاد ئەبوومەوە بە دۆســــت ودوژمن
ئەوسا پێم خۆش بوو مەرگی هەتایی
نەك لە دوور ووڵات غەمی تەنــیایی
بە بیمــــــــاری بـــە دڵ تەنــــــگی
لە تاریـــــــــکی شــــەوی تــــــــارا
لە غـــــــەریبـــــــــی دەنــــــاڵێنـــم
لــــە دەردو ئێــــــــش و ئـــــــــــازارا
ئاخ لــــــە دڵـــــــەی غەریبم
دەربـــــە دەر و بـــێ کـەسم
لە چوار چێوەی خەم دا ماوم
سەرانســــەر دونیا نــــاڵێن و شینە
تەنــــیا و ئاوارەم ماوم لەم ژینـــــــە
نە جەستەی ئازار یەخــــەم بەرئەدا
نە باخـــــی ژینـــــــم چرۆ دەر ئەکا
بە بیمــــــــاری بـــە دڵ تەنــــــگی
لە تاریـــــــــکی شــــەوی تــــــــارا
لە غـــــــەریبـــــــــی دەنــــــاڵێنـــم
لــــە دەردو ئێــــــــش و ئـــــــــــازارا
ئاخ لــــــە دڵـــــــەی غەریبم
دەربـــــە دەر و بـــێ کـەسم
لە چوار چێوەی خەم دا ماوم
التعليقات مغلقة.