دیاری قەرەداغی – سایە
هۆنراوە: احمد محمد
بەرهەمی ساڵی ٢٠٠٧
بە سۆزەوە گوڵم ناسی وەکو یەکەم نمەی باران
بە پرچی خۆر ئاشنا بوم تا ئاوا بووی ئێواران
خەندە و قاقای پێکەنینم ئاوێتە بوون بە ئەشکی گەش
دوا ئەستێرەی پرشندارم بوو بە خاڵی شەوێکی ڕەش
دڵم سپارد بە دڵێکی ناو ئاوێنەی چەم و کانی
عومرم بوو بە چڵە دارێ گەڵایەکی بۆ نەهانی
هەرچەن ئەکەم یادگارێکی مناڵی خۆم پەیدا نابێ
چاوەڕوانی هەتاوم کرد کەچی شەوی بەسەردا دێ
وەک چۆن شەپۆل هاژە ئەدا لە دەریاوە بەرەو کەنار
چەند هەنگاوی بێ باک ئەنێم ناگەم بە مۆمێکی بێدار
وەکو پایز لە ناو پرسەی گەڵاکاندا دائەنیشم
لە دوا بادەی ئەشکی هەوران بادەی تەنیای ئەنۆشم