دیاری قەرەداغی – تینوی ڕەحمەت
تێکست: حەمدی
مۆزیك: ئەنوەر قەرەداغی
مێلۆدی و وتنی : دیار قەرەداغی
با بە «بِس٘مِ اللهِ الرَّحمنِ الرَحيم» دەس پێ بکەم

چونکە تینووی ڕەحمەتم دڵ ئاگرینم، ڕەحمەتێ

کائینات «الحَمدُ لِلّه» پڕ لە نووری ڕوویی تۆ
ئەی حەبیب و یاری «رَبِّ العالَمين»م، ڕەحمەتێ

ئەی وجوودت مەنبەعی ئەڵتافی «رَحمٰنِ الرَحيم»
«مَالِكِ»ی ئیعجازی شەمسی «يَومِ الدِّين»م، ڕەحمەتێ
قائمی «إيَّاكَ نَعبُد» بووم بە تەبلیغاتی تۆ
وا «وَ إيَّاكَ» کە ئەڵێم بۆ «نَستَعِين»م، ڕەحمەتێ
وا «وَ إيَّاكَ» کە ئەڵێم بۆ «نَستَعِين»م، ڕەحمەتێ
با بە «بِس٘مِ اللهِ الرَّحمنِ الرَحيم» دەس پێ بکەم
با بە «بِس٘مِ اللهِ الرَّحمنِ الرَحيم» دەس پێ بکەم
چونکە تینووی ڕەحمەتم دڵ ئاگرینم، ڕەحمەتێ
چونکە تینووی ڕەحمەتم دڵ ئاگرینم، ڕەحمەتێ
«إهدِنا» بۆ ڕێی «صِرَاطَ المُستَقِيم»م تو خودا
بۆ ئیرائەی ڕێیی «صِرَاطَ الَّذيِن»م، ڕەحمەتێ

من لە «ان٘عَم٘تَ عَلَيهِم٘» با نەبم بێ بەش خوا
موستەمەند و بێ قەرار و بێ قەرینم، ڕەحمەتێ
«غَي٘رِ» تۆ کێ من لە «مَغضُوبِ عَلَيهِم» لا ئەدا
وەک «ولاالّضالِّيِن» ئامین ھیچ نەبینم، ڕەحمەتێ