ڕۆژ کەریم – ساڵانێك (٢٠٢٢)
تێکست: مازیار فایەق
مۆزیك، میلۆدی و ئەڕەینجمێنت: ڕۆژ کەریم
کەس شك نابم فرمێسکی من بسڕێتەوە
کەی بێ خەمم کۆتایی بێ
کۆتایی بێ، ببڕێتەوە
ژیانم لێ شێواوە بەم دابڕانە
هەموو شەوێك چاوەکانم پڕ گریانە
ساڵێنێکە ڕێبواری ئەوینی تۆم
بێ سەرو شوێن هەنگاو ئەنێم
بۆ کوێ برۆم، بۆ کوێ برۆم؟
لەم ڕێیەدا چیت کردووە بە نیشانە
کام شوێن پێیە ڕازگۆترین ناو نیشانە
ئاخۆ کەی بێ لە تەنهاییم دەرم بێنی
لە باوەشتا خەمەکانم بلاوێنی
ساڵێنێکە ڕێبواری ئەوینی تۆم
بێ سەرو شوێن هەنگاو ئەنێم
بۆ کوێ برۆم، بۆ کوێ برۆم؟