Nariman Baban – Baz (2022)

Nariman Baban

نەریمان بابان – باز (٢٠٢٢)

تێکست وئاوازی: نەریمان بابان
مۆزیك و ئەڕینجمێنت: شڤان کابان

ئەو پێی وتم ڕۆژ داگرم
دڵت خۆش ئــــەبێ؟
وتی فرمێسکی چاوی تۆ
بەچی وشک ئــــەبێ؟
منیش وتــــــم
بەھاری من ڕۆی بەسەرچوو
دنیایەکی بێ وەفایــــە
دەردەسەری و ماڵ وێرانی من
وەسفی ناکرێ بێ ھاوتایە
لە کوێ خەم باڵی ھەڵدابێ
لەوێ منیش ھاوڕێی ئەووم
گەر تۆ وەك تیشکی خۆر وابیی
منیش وەك تارمایی شەوم
وەک ڕەشەبای نائومێدیی
ڕێگا ئەگرم و کۆچ ئەکەم
بەھاری من ڕۆی بەسەرچوو
دنیایەکی بێ وەفایـــــە

خۆزگە بە من قەت مەخوازە
سەیرکە ژیانــــــــم
لە ڕابردوو و لە ئێستای خۆم
زۆر پەشیمانم
ژیانی من ھەردەم وایە
وڵاتی وشك و سەرمایە
ژیانی من ھەردەم وایە
وڵاتی وشك و سەرمایە
بـــــــــڕۆ ماڵئاوا، بـــــــــڕۆ ماڵئاوا

بڕۆ بەسە یەخەم بەردە
خوا ئاگای لێت بێت
ئەزانی ئەم باخی ئەشقە
قەت بۆ مــــــن نابێت
منێکی شێت وەک دێوانە
ھەزار خەمیش لام میوانە
منێکی شێت وەک دێوانە
ھەزار خەمیش لام میوانە
بـــــــــڕۆ ماڵئاوا، بـــــــــڕۆ ماڵئاوا

Print Friendly, PDF & Email