Sarbaz Jamal / Tipi Baban – Gyanakam Baxwa La Dury To

سەربازجەمال

سەرباز جەمال / تیپی بابان – گیانەکەم بەخوا لە دووری تۆ

گیانەکەم بەخوا لە دووری تۆ
ووتنی: سەرباز

هەروەک و نەی رۆژوشەوهەر شیوەن و فەریاد ئەکەم هەر فریاد ئەکەم
یاری تەنگانەم غەمە هەر بەودڵی خۆم شاد ئەکەم دڵم شاد ئەکەم
چەن غەمگین و پەرێشان و شێواوم مەلێکی باڵ شکاوو بریندارم
لۆمەم ئەکەن کەسانێک بێ خەبەر لێم کە بۆ تۆیە بێ ڕەنگ و بێ قەرارم
گیانەکەم بەخوا لە دوریی تۆ هەمیشە شین ئەکەم …هەردەم شین ئەکەم
بولبولە ئاسا بۆ گوڵی ڕووت گریە و ناڵین ئەکەم …هەرناڵین ئەکەم

لە پێوەندام وەکو یوسوف لەزیندان
ئەناڵێنم بە غەمناکی پەرێشان
ئەگەر ١٠٠ باخەوان باخیان بەبەستن
بەسە بۆ من گوڵبارینی دوو لێوان
گیانەکەم بەخوا لە دوریی تۆ هەمیشە شین ئەکەم… هەردەم شین ئەکەم
بولبولە ئاسا بۆ گوڵی ڕووت گریە و ناڵین ئەکەم ….هەرناڵین ئەکەم

تۆ ناپرسی لە حاڵی دڵ بڕاوت
بەهاری جوانی خۆی نایە پێناوت
ماوەیەكە كە تۆ یادی من ناكەی
نازانم چۆن لە ژین ماوم لە تاوت
گیانەکەم بەخوا لە دوریی تۆ هەمیشە شین ئەکەم… هەردەم شین ئەکەم
بولبولە ئاسا بۆ گوڵی ڕووت گریە و ناڵین ئەکەم ….هەرناڵین ئەکەم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.