Ibrahim Sabir – Of Salam

ئیبراهیم سابیر

ئیبراهیم سابیر – ئۆف سەلام

ئۆف سەلام
ووتنی: ابراهیم سابیر 

 

پێم خۆشە وەك ڕاوچیان بمکوژێ ١ ساچمە
ئەو سەرسەری ٧ ساڵە ئارەزووی ٣ ماچمە
خاكی کۆیە هی من بێ بە بێ ئەو گوڵە بۆ چیمە
ئۆف سەلام گیان سەلام، سەلام لە یاری نازەنین
بۆ نەپرسی لە حاڵم ؟
ئۆف سەڵام گیان سەلام، سەلام لە یاری چاو جوان
هەتا دەمرم دەناڵم !

نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم تۆلات نیە
عاشقی کێژێك بووم ماڵیان لەسەر کانیە
نەوللە ئەم سەهووم بە ئەصلی ئیسکانیە
ئۆف سەلام گیان سەلام، سەلام لە یاری نازەنین
بۆ نەپرسی لە حاڵم ؟
ئۆف سەڵام گیان سەلام، سەلام لە یاری چاو جوان
هەتا دەمرم دەناڵم !

باریك وچاو دەماسی کوڵمت گوڵی گیلاسی
لە نێو دەستەی سی خۆرتان دوور بە دوور ئەو کچەم ناسی
جا بۆ خۆی گازندەکا پێم دەڵێ کۆرێکی خاسی
ئۆف سەلام گیان سەلام، سەلام لە یاری نازەنین
بۆ نەپرسی لە حاڵم ؟
ئۆف سەڵام گیان سەلام، سەلام لە یاری چاو جوان
هەتا دەمرم دەناڵم !

بۆ ووەڵامی ئەو خەونە چوومە خزمەت چاو هەڵۆ
خەونەکەم بۆ گیراوە بە راستی بە بێ دروو
فەرمووی وللە ئەمنیش ئەو خەوەم دیوە ئەمشەو
خودا کارێکی وا بکا بەیەك شاد بین ئەمن و تۆ
ئۆف سەلام گیان سەلام، سەلام لە یاری نازەنین
بۆ ناپرسی لە حاڵم ؟
ئۆف سەڵام گیان سەلام، سەلام لە یاری چاو جوان
هەتا دەمرم دەناڵم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.