نەریمان بابان – ئەسپۆن
تیکست و میلۆدی: نەریمان بابان
دەمێ ئازار دەمێ سوتان
دەمێ چاوی پڕ لە گریان
لە بەختی من بۆچی وایە
دەمێ تەنیا زەردە ڕووخسار
دەمێ سەوزە وەکو بەهار
ئەمە ئەشقە، و ئەشق وایە
ئەزانی من لە دووری تۆ
لە بێدەنگی و بێ مەیلی تۆ
ژیانم چەندە شێواوە
بێ ناز نابی لەگەڵ من بە
لە ناو باخی پڕ گوڵم بە
دڵی تۆ بۆ لێم تۆراوە
لە بارانی ئێوارانە
لە ژێر هەوری پڕ لە خەندە
شوێن پێت جێ بێڵە
شوێن پێت جێ بێڵە
تەنیا منم تەنیا
بۆ تۆ ئەمرم تەنیا
تۆش ئاوڕێ لە دڵی من بەردا
ئاواتی عومری من
خەون و خەیاڵی من
مردنە لە باوەشی تۆ دا
لە بارانی ئێوارانە
لە ژێر هەوری پڕ لە خەندە
شوێن پێت جێ بێڵە
شوێن پێت جێ بێڵە
چیبکەم لە دەستی تۆ
ئازارم ئەیەیی بۆ بۆ
خۆ من بە گڕی تۆ سوتاوم
بۆ کوێ ئەڕۆی بڕۆ
ناتوانم من بێ تۆ
خەوێکە لە گەڵیا ژیاوم
لە بارانی ئێوارانە
لە ژێر هەوری پڕ لە خەندە
شوێن پێت جێ بێڵە
شوێن پێت جێ بێڵە