کەمال محەمەد – گڕی پەژارەی
گڕی پـەژارەی دوری، دورى دیــــدارت
قرچی هەڵهێنــــــا، پێستــــی ئارامـم
گەردی سەر گوڵی ونی ڕووخسـارت
شێــوانـی وێنـــەی تانوپــۆی فــــامم
شەرای وادەی تاســەی ڕەنجـووریی
سوتانـــــی تەرز و گوڵـــــی ئامـــانم
قرچــەی نیوەڕۆی هیجرانـی دووریی
پەڕوپـــۆی ئـۆقـــرەی هەڵـچــــڕوزانم
گێژەڵوکــــەکەی دەم ملـە، مـــــاتەم
بردی بەیداخی جۆشـــی دەمـــاخم
تەمـــی ئێـــــوارەی کێوانـی خــــەم
دایپۆشــــی، گـــردی بنـــــاری ئاخم
ها، گەردەلولی دەشتـی مەینەتیـی
قــڕانـــــی ڕێــزە و پەترۆی خەیـــــاڵـم
ڕەشەبای چلەی تووشی و نەگبەتی
وەرانـــی میــــوەی ئاواتـــــی کاڵـــم