NAVID ZARDI – FERT KRDM

Navid Zardi

نەڤید زەردی – فێرت کردم

ئاوازی : نەڤید زەردی
هۆنراوەی: ڕەنجی سەنگاوی

فێرت کردم
ئەو وشانەی دڵم ئەیڵێ
پێتی نەڵێم
فێرت کردم تازە منیش
ئیتر لەگەڵ خۆمان بدوێم

فێرت کردم
بە تەنهایی بڕۆمە قاوەخانەکە
بیرکردنت هەموو ڕۆژێك
باس بکەم بۆ فاجانەکە

فێرت کردم هەموو جارێ
بەخت بگرمەوە بۆ خۆم
بزانم لەگەڵ ئەوینت
تا کوێ ئەڕۆم تا کوێ ئەڕۆم
بزانم کەی
دەست لە هەموو شتێ ئەشۆم

خۆزگە هەرگیز
درۆم لەگەڵ نەئەکردیت
بۆم ئەنووسیت بیرتەکەم
کاتێ کە بیرم ئەکردیت

خۆزگە ئەو خەوانەی ئەمدین
هەمووم بۆت ئەگێڕایەوە
خۆزگە سەرەتای ناسینت
هەمدیسان ئەگەڕایەوە
خۆزگە ژیان
یەک ڕۆژ سەری ئەدایەوە

خۆزگە تا ڕۆژی مردنم
بۆنەکەت بە سنگمەوە ئەمایەوە

خۆزگە هەرگیز
درۆم لەگەڵ نەئەکردیت
بۆم ئەنووسیت بیرتەکەم
کاتێ کە بیرم ئەکردیت



Print Friendly, PDF & Email