مەزهەری خالقی – کەژاوە بێنن
هۆنراوەی: پیرەمێرد
میلۆدی : فۆلکلۆر
هاوار تێپه‌ڕی هاوار تێپه‌ڕی
دووری بالاکه‌ت له حه‌د تیپهری
توخوا خۆت بیڵێ نه‌و نه‌مامی نۆ
مردن خۆشتره یاخود دووری تۆ
هه‌ی بێنن بێنن، که‌ژاوه بێنن
ئه‌و کچه منداڵه و دڵی مه‌شکێنن
نایه‌ڵێ ساتێ بسره‌وم بۆ خۆم
ئه‌مه ساڵێکه من چاوه‌ڕێی تۆم
با شه‌وێك له لات ده‌ردم هه‌ڵڕێژم
تامی شیرینی لێوت بچێژم
هه‌ی بێنن بێنن، که‌ژاوه بێنن
یارم منداڵه و دڵی مه‌شکێنن
حه‌یفه ئه‌و چاوه له‌به‌رچاو نه‌بێ
دڵی زامارم پێ ده‌وا نه‌بێ
شێتی چاوت بووم، چومه میریسوور
دوعام بۆ کردی له‌نزیك یا له دوور
هه‌ی بێنن بێنن، که‌ژاوه بێنن
ئه‌و کچه منداڵه و دڵی مه‌شکێنن
دیە دیه‌ی تۆ، دیده دیده‌ی تۆ
با گه‌یاندییه گوێم، ئێشی دیده‌ی تۆ
حه‌یفه ئه‌و چاوه‌م له‌به‌رچاو نه‌بێ
دڵی پڕ زارم پێ ده‌وا نه‌بێ
هه‌ی بێنن بێنن، که‌ژاوه بێنن
یارا منداڵه و دڵی مه‌شکێنن