Hersh Fawzi – Dwene Shaw Ta Beyan

هێرش فەوزی

هێرش فەوزی – دوێنێ شەو تا بەیان

دوێ شەو 
ووتنی: هێرش فەوزی
هۆنراوەی: کاردۆخی
ئاواز: ئیبراهیم غەریب 
گیتار: هێرش فەوزی و ئارام رووف شێخ محەمەد
لە بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای هاوناز 
ساڵی : ١٩٨٥

دوێ شەو تا بەیان لەگەڵ ڕوومەت گوڵ
چەنێ خۆش ڕامانبوارد بە ئارازووی دڵ

ئەمشەویش تەنیام دڵ پەستو خەمگین
ماتوو پەشێوم چەند لام تاڵە ژین

دونیاش هەر وایە وەك ئەم دوو شەوە
دێی و تێپەڕ ئەبێ هەر وەکو خەوە

تاڵ و شیرینە وەرزی پەستیە
شادی و شیوەنە دیلی مەستیە

بەرەو خوارکەیەوە هەورازو سەختە
هێندێ خاوەن بەخت زۆریش بەد بەختە

دڵ شادی کەمتر خەمباری زۆرە
چه رخي كه ج رەفتار دەوري جۆر جۆره

 

Print Friendly, PDF & Email