سولەیمان بەهێشتی – بۆ نیشتیمان
ڕۆژهەڵات پیرۆزە جێژنی ئەم برا یەکگرتنە
یەک خەباتیت لێ موبارەک سەنگەری ژین هەڵچنە
دوژمنان کەڕ کەن بە شادی و هەلهەلەی یەک بوونەوە
ڕۆژی مەرگی ناحەزانە سەردەمی پێشکەوتنە
یەک مەبەست هەنگاوی پیرۆزت لەسەر چاوم بنێ
چاڵ لە بۆ دوژمن بکۆڵە بەسە ئەم خوێن ڕژتنە
ڕەخت وپشتێندی خەباتت توند بکە ئەی لاوی کورد
خۆم بە قوربان کیژی کوردو شێوە هەوری بەستنە
ئەی ڕەقیب بخوێنە یەک دەنگ نانەوێ ئاڵایەکەت
پەنجەمۆری یەک خەباتی چەشنی دوژمن کوشتنە
ڕۆژهەڵات پیرۆزە دیسان هەر خەباتت بەردەوام
کۆشکی دوژمن تێک ڕمێنە کوردە بەم سەرکەوتنە
با شەهیدانیش لە گۆڕا جێژنی یەک ڕیزی بکەن
چون بە خوێن واژۆ دەنووسن کاتی پەیمان بەستنە
ئەم گەلاوێژە دەبارێ گوڵ لە ئاسمانی وڵات
شادمانی ڕایدەماڵی هەرچی هەوری چڵکنە