نەجمەدین غوڵامی – من چیام
من چیام خۆڕاگرم سەرکەش فرۆنیم نابەزم
گێژو لولی توڕەبونم دێم بەگژ هەورا ئەچم
ترسنۆک نیم وام لە بێشەی گۆڕەپانا کەڵ ئەژیم
دار بەڕوم بێن بۆ بڕینم خۆم بەگژ تەورا ئەچم
من سرودم وانەکانم وا لە لوتکەی شازیا
لاوکی سورم لەبەردەم مردنی پێشوازی یا
تاوە چەخماخەم بەجوامێری لە چاوی سەنگەرا
دێم لەناوگڕکانی هەڵچوی نۆبەرەو گیان بازی یا
من شەبەنگم چارەنوسم وا لە پاڵ ئاسۆی گەشە
نێڵە نێڵی ئەوڕەوایەم وا لەناخی پێست ڕەشە
ئاگری کورەی دەرونی تۆ ڵە سێنی ئەم گەلەم
وا لە کوردستانی کویلەی ماف خوراوو بەشبەشە