ماریا سام – هەندێ جار
هەندێ جار، هەندێ کات
ئەوەی کە هەتە نایبینی
تا نەڕوات ئەو لەلات
قەدری هەبوونی نازانی
گیان دەدات بێ بۆ لات
کەچی بێمنەت ئەیبینی
کات ئەڕوات ئەو هیلاک
ئەبێ لەوەی کە نایبینی
ئێستا تۆ نازانی کێت هەیە
ئێستا کە ژیانت بێ کێشەیە
ئەتەوێ بشکێنی ئەو دڵەی
جنسی لەبەر نییە شوشەیە
تۆ دڵ و ڕۆحی منت هەیە
قەت لە بیرت نەچێ ئەو وشەیە
تا هەمیشە بڕۆ تەجروبەکە
نابێتە ئەو کەسەی ئەمڕۆ هەتە
تۆ بزانە وەکو من کێ هەیە
دڵی تۆی بوێ بەو ئەندازەیە
دڵنیابە تا هەتایە هیچ کەس
ناتوانێ پڕ بکاتەوە جێم
تۆ بە دەستی خۆت تێکی مەدە
ئەو ماڵەی هەمیشە حەولت نەدا
کەسانی تر تێکی نەدەن لێت
ئێستا تۆ نازانی کێت هەیە
ئێستا کە ژیانت بێ کێشەیە
ئەتەوێ بشکێنی ئەو دڵەی
جنسی لەبەر نییە شوشەیە
تۆ دڵ و ڕۆحی منت هەیە
قەت لە بیرت نەچێ ئەو وشەیە
تا هەمیشە بڕۆ تەجروبەکە
نابێتە ئەو کەسەی ئەمڕۆ هەتە