Ata Qaradaxi – Ashk

عەتا قەرەداغی

عەتا قەرەداغی – ئەشك

من دڵۆپێ ئەشکی تەڕ بووم کەوتمە دەریای چاوانتەوە
باڵارێکی بێلانە بووم باڵم دا بە ئاسمانتەوە
من دڵۆپێ ئەشکی تەڕ بووم کەوتمە دەریایی چاوانتەوە
باڵارێکی بێلانە بووم باڵم دا بە ئاسمانتەوە
باڵارێکی بێلانە بووم باڵم دا بە ئاسمانتەوە

تۆ لە دڵمایی بەڵام چی بکەم کە من هێشتا لە خۆم دوورم
لەوەتەی هەم دڵشکاوم لە ناو عومری سەوز و سوورم

زۆر ئەترسم ئیتر ناوم نەبیستمەوە بە دەنگی تۆ
وا بە جارێ کاڵ ببمەوە هەرگیز نەگەم بە ڕەنگی تۆ

هەراسان بووم چونکە عیشق سەرابێکی پڕ خومارە
وەک ڕەشەبای سلێمانی گوڵشکستەی ناو بەهارە

ئیتر بە گوڵ فریوو ناخۆم بۆنی دیارە بێوەفایە
ساتێ لەگەڵ پەپولەدا ساتێ لەگەڵ شەماڵ دایە

Print Friendly, PDF & Email