Samira Karzan -Toba Toba

سەمیرا کارزان

سەمیرا کارزان – تۆبە تۆبە

وەی بەساقەی هەموو باڵای تۆ هەناسەم
شێت نیم ئەما هەموو کاتێ بۆت بەتاسەم
نامەوێ جیا لە تۆ گیانە کەس بناسم
نامەوێ ناو و نیشانم تۆی پێناسم

تۆبە تۆبە لە ئەشقی دونیا
تۆم ئەوێ بە تاقی تەنیا
تۆبی تۆبی تاقە یارم
چیم ئەوێ لە دارەی دنیا

دڵبەر بۆ بە ئارامی دڵم دڵبەر
ڕازیم بمبەی لەگەل خۆت یەکسەر
تۆبە لەو ئەشقە لەگەڵ تۆ نەبێ بۆ تۆ نەبێ گیانم
بەخەیاڵمدا نەیە دووری لە تۆ ڵاڵ بێ زمانم

تۆبە تۆبە لە ئەشقی دونیا
تۆم ئەوێ بە تاقی تەنیا
تۆبی تۆبی تاقە یارم
چیم ئەوێ لە دارەی دنیا

Print Friendly, PDF & Email