عەدنان كەریم – لەو ڕۆژەوە
لەو ڕۆژەوە تۆی دیوە پەرێشانە دڵی من
سەودازەدە و بێ سەر و سامانە دڵی من
سەرگەشتە ئەسوڕێتەوە، بێ لانە دڵی من
هەر ساتێ بە دەردێکەوە ناڵانە دڵی من
هەر چەندە بە دویا ئەگەڕێم، شار و وڵاتان
دەشت و کەژ و سەحرا، چیا و چۆڵ و بیابان
شێتانە ئەبێ ڕووی لە چ لا کردبێ یاران
وەک بولبولەکەی وێڵی گوڵستانە بەهاران
ئاخۆ لە چ گوڵزارێ غەزەلخوانە دڵی من
یا دەربەدەی کووچەی شارانە دڵی من
سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە کە نەمبیستبوو ناوت
نەمچێشتبوو تاڵی مەیی میخانەی چاوت
نەیدی بوو دەست و پێی دڵەکەم حەلقەی داوت
ئازاد بوو لە پێچ و خەمی ئەگریجەی خاوت
وا ئێستا لە تاو ئاگری هیجرانی بەتاوت
فرمێسکی ئەڵێی تەرزە و بارانە دڵی من
لەو ڕۆژەوە تۆی دیوە پەرێشانە دڵی من
سەودازەدە و بێ سەر و سامانە دڵی من
سەرگەشتە ئەسوڕێتەوە، بێ لانە دڵی من
هەر ساتێ بە دەردێکەوە ناڵانە دڵی من
لەو ڕۆژەوە تۆی دیوە پەرێشانە دڵی من
سەودازەدە و بێ سەر و سامانە دڵی من…