ناتالیا – ئازیزەکەم
ئەزیزەکەم کەی دێیتەوە
لەباوەشتا جێم بێتەوە
بێوەفایت مەستم دەکا
لە چاوانتا دوورم ئەکا
یادم کەرەوە بەس ئەم جارە
لەگەڵما بە بۆ دوا جارە
لە باوەشی شەوی خوربەت
تامی ئەشق ئەبێ چی بێ
لە سوتان و ئێش وئازار
بەشی ئێمە دەبێ چی بێ
منم ئێستا وێڵی شارانم
لە دونیای دەردو ئازارم
هیچ کوێ نەما روی تێ نەکەم
کوانێ ماڵی دڵدارەکەم
ئەزیزەکەم کەی دێیتەوە
لەباوەشتا جێم بێتەوە
بێوەفایت مەستم دەکا
لە چاوانتا دوورم ئەکا
یادم کەرەوە بەس ئەم جارە
لەگەڵما بە بۆ دوا جارە
لەگەڵما بە تا ئەو کاتەی
بەجێم دێڵی بۆ جودایی
ئەشقی ئێمە گەلێک پاک بوو
وابەسەر چوو بە خۆرایی
ئەزیزەکەم کەی دێیتەوە
لەباوەشتا جێم بێتەوە
بێوەفایت مەستم دەکا
لە چاوانتا دوورم ئەکا
یادم کەرەوە بەس ئەم جارە
لەگەڵما بە بۆ دوا جارە