سەرەنگ سەیفزادە – یار
ئاوازو هۆنراوەی: نەوژین محەمەد
ئەرەینجمێنت: ئەرجەنگ سەیفزادە
عومری بێ تۆیی زوو پیری کردم
وەرزی بەهاری بە پاییز بردم
یار یار یاری منە یار، عیشقی منە یار
عیشقی تۆ گیانە مەهزوری کردووم
لەناو یارانا غەریبی کردووم
عەشقی تۆ بۆ من ڕۆحم خەو و خەیاڵ بێت
نزام لای خوایە بەهار میوان بیت
یار یار یاری منە یار، عیشقی منە یار
با خەوێكیش بێت من تیایا بمرم
ڕۆژێك هەر دادێت دەستی تۆ بگرم
چەن من بێ تۆ بم، چەن تۆ بێ من بی
نەرمە نیگایەك ڕۆح ئەکات بە یەك
ئاخ یار یار یاری منە یار، عیشقی منە یار
یار یار یاری منە یار، عیشقی منە یار