Marzia Fariqi – Hawre Payz

Marziya Fariqi

مەرزییە فەریقی – هەوری پاییز

له‌ ده‌ریاوه‌ قه‌تاری هه‌وری بارشت که‌وته‌ دووی پێشه‌نگ
به‌ سه‌ر سینگی چیادا چۆکی داداوه‌،کش و بێ ده‌نگ
به‌ سه‌ر پایزی زه‌ردا با به‌ خوڕ بگری، به‌ کوڵ بگری
له‌ سه‌ر ئاخر گه‌ڵا،ئاخر چڵی ته‌نیایی گوڵ بگری


به‌ڵێ! بگری هه‌ور،بارانی پایز بێ وچان بگری
له‌ سه‌ر باغچه‌ی گوڵێ وا سیس ئه‌بێ ئاخر چڵی عومری!
بگرمێنێ،ته‌پ و نم دابکا،بیکاته‌ شه‌ست،هه‌رگیز
نه‌وه‌ستێ قوڵپی گریانی،نه‌وه‌ستێ هه‌وره‌که‌ی پایز
ته‌بیعه‌ت زه‌ردو ژاکاوه‌، له‌ حاڵی گیان که‌نشتایه‌،
نیشانه‌ی ماته‌می پایز له‌ فرمێسکی درشتایه‌

Print Friendly, PDF & Email