هاوبەش جیهان – با هەموو دونیا بزانن
خۆت ئەزانی کە دڵم بەس بە دڵی تۆ خۆش ئەبێ
چاك ئەزانی کە ڕۆحم بەس بە بوونی تۆ شاد ئابێ
با هەموو عالەم بزانن بەبێ تۆ من چیم و کێم
با هەموو دونیا بزانن بێتۆخۆشی نایەتە ڕێم
غەرقی ئەم ئەوینەت بووم
چاك ئەزانی و خۆتملێ دوور ئەخەیت
بەیەك حەرفی دەنگی تۆ لە خەمی دونیا بێدەنگمە کەیت
باهەموو عالەم بزانن…….
وەك و گۆمێک بۆ شەپۆل منیش هێندە بیرت ئەکەم
هێندەی مۆمێك لە جێژوان بیری سەما و نیگات ئەکەم
هێندەی ئاسمان بۆ زەوی وا هەست ئەکەم تۆ دووربی لێم
هێندەی دیلێك بۆ ئازادی وا هەست ئەکەم بێ شوێن و جێم
باهەموو عالەم بزانن…….
وەکوتینوو بۆ قومێ ئاو منیش هێندەی لێو تینووی تۆم
هێندەی ئاشق بۆ چاوێ یەخسیر و کۆت و دیلی تۆم
هێندەی ئاسمان بۆ زەوی واهەست ئەکەم تۆ دووربی لێم
هێندەی دیلێك بۆ ئازادی وا هەست ئەکەم بێ شوێن و جێم
باهەموو عالەم بزانن…….