میدیا حسین – دەبنەواز
هات لە بەرامبەرمەوە خولیای کەوتە سەرمەوە
بە باڵای وەكو سەرو بە سنگی کەلەرمەوە
سڵاوم کرد بزوانی لێوی سوور بە شەرمەوە
ئەتوت دەمی ناوەتە خوێناوی جگەرمەوە
نەمتوانی بە جێی بێڵم من بەو مەیلە گەرمەوە
تەواو دڵی رەم کردم تازە بۆ کوێ بەرمەوە
دەبنەوازو دەبنەواز دەبنەوازن تا دەڵێم
کیژان دەورەیان داوم عەشقی چاوی خرك ئەڵێم
داوای شیعرم لێ دەکا ناێەڵم عاجز بێ لێم
لەم باغە نا لەو باغە لەم شاخە نا لەو دؤڵە
بە لاپاڵە قەوس ئەنێ ئەو شۆخە نەرم و نۆڵە
التعليقات مغلقة.