حەسەن زیرەك – ئەرێ بەتوێی ئارەقچین
ئەرێ بەتوێی ئارەقچین، وا ڕۆیو بەجێی هێشتم
زولفی دانا چین بە چین، بێم ماچی کەم نەی هێشتم
ئەرێ بەتوێی دەسماڵی، هەر دەڕواو بە جێم دێڵێ
دڵ غوڵامی وردە خاڵی، لە غەرەبیم بە جێ دێڵێ
دڵ غوڵامی وردە خاڵی، بێم ماچیکەم نام هێڵێ
ئەرێ بە توێی کەتانی، وا ڕۆیو بە جێی هێشتم
دڵ غوڵامی چاوی جوانی، شەڕابی مەرگی پێ چێشتم
هاتم ماچی بکەم، نەی هێشتم
ڕۆی بە توێی تاس کەڵاوی، وا ڕۆییو بە جێم دێڵێ
دڵ غوڵامی جووتە چاوی، لە غەریبیم بە جێ دێڵێ
ئەی وەی بێم ماچی بکەم نام هێڵێ!