Sabir Kurdistani – La Durawa Nawt Bestum

sabir kurdsitani

سابیر کوردستانی – لە دوورەوە ناوت بیستووم

هۆنراوە: عەبدوڵا پەشێو

لە دوورەوە ناوت بیستووم،
ناشارەزا خۆشت ویستووم
گوایە لەگەڵ شێعرەکانما،
زۆر ژیاوی
شەوەهای شەو،
تەزووی شیرینیان پێ داوی

نەتناسیوم
بڕوا بکە نەتناسیوم
ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ
هەرگیز لای من دەست ناکەوێ
جیهانی من هەمووی خەمە،
زەردەخەنەی ئێجگار کەمە
تەلاری من کەلاوەیە،
جێی پەرتووک و هۆنراوەیە

ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە،
تەنیا بوتێکی شکاوە
دوور بە لە من،
لە ژینی من،
لە چاوانی بەدبینی من
دوور بە لە من،
لە هەڵبەستم،
لەو چەپکانەی
بۆ شاچەپکێک دەیانبەستم

Print Friendly, PDF & Email