زەکەریا – نەتبینم
هۆنراوەی: جەبار حەبیب
ئاوازو دابەشکردن : زەکەریا
نەتبینم ڕۆژێ مالم وێرانە
نەتبینم ڕۆژێ شار بیابانە
شەقام کزو مات گەلاڕێزانە
نەتبینم ڕۆژێ ئاگربارانە
بێ گیانە بابێ لێرەوە بێ
تا باخی ژینم ڕازاوە بێ
نەتبینم گەر ڕۆژێ نەتبینم (نەتبینم)
بێزارم مەرگی خۆم دەبینم( کوا ژینم)
بنێرە بنێرە لەم عەتر و شلێرە
لە ڕەیحانەی زولفت بۆمیان هەلبژێرە
کە من دووربم لە گوڵ ، جا چۆن بژیم لێرە
سەردەمێکە من بۆ تۆ ئەسووتێم
خوا نەکا ڕۆژێك ئەگەر دووربی لێم
سەرم هەلئەگرم وەکوو دێوانە
نەتبینم ڕۆژێ ئاگر بارانە
نەتبینم ڕۆژێ مالم وێرانە
نەتبینم ڕۆژێ شار بیابانە
شەقام کزو مات گەلاڕێزانە
نەتبینم ڕۆژێ ئاگربارانە
بێ گیانە بابێ لێرەوە بێ
تا باخی ژینم ڕازاوە بێ
نەتبینم گەر ڕۆژێ نەتبینم (نەتبینم)
بێزارم مەرگی خۆم دەبینم( کوا ژینم)
بنێرە بنێرە لەم عەتر و شلێرە
لە ڕەیحانەی زولفت بۆمیان هەلبژێرە
کە من دووربم لە گوڵ ، جا چۆن بژیم لێرە