زەکەریا – ڕۆژگار
هۆنراوە: شاڵاو
ئاواز و دابەشکردنی: زەکەریا
ڕۆژگاری بەختم تاکەی هەروایە
من و دڵداری لەیەك جودایە
خودایە تاکەی حاڵی من وابێ
هەمو ژیانم هەر بەتەنها بێ
سەرانسەر دونیا حاڵم دەزانێ
کەس چارەی دەردی دلم نازانێ
تەمەن سەرتاپای گەڵا وەرین بوو
هەرزامی سەخت و هەر دڵ برین بوو
خۆتۆ ئەزانی چەند دڵ شکاوم
بەدوای ئیشقی تۆ بێ هیوا ماوم
ئیتر بۆچی تۆش وازم لێ دێنی
وەك گوڵی بەهار ئیشقم دەمرێنی