Zakaria – Guli

Zakaria

زەکەریا – گوڵلێ

هۆنراوە: شاڵاو
ئاواز و دابەشکردنی: زەکەریا

دوێنێ وه‌ختی ئێوارێ
که‌ دیم گوڵاو ده‌بارێ
نه‌مزانی یاری خۆمه‌
وه‌ی به‌ناز ده‌ڕوا به‌ جارێ

گوڵیش له‌ ڕاست تۆ وایه‌
شه‌رمه‌زار و ڕسوایه‌
تۆ گوڵی تۆ گوڵاوی
بۆنی گوڵ هه‌ر له‌ تۆدایه‌

تاڵ تاڵ زولفت له‌سه‌ر شان په‌خشانه‌
جوانی تۆ ته‌نها هی کچی کوردانه‌
ئه‌رێ گوڵێ چاو به‌ کلێ
به‌و چاوانه‌ی بازت بڵێ
گه‌ر له‌به‌ر منیش نه‌بێ
که‌مێ له‌ خوا بکه‌ن سڵێ

عاشقم ڕوو له‌ ده‌شتم
من شێتی چاوی گه‌شتم
باوه‌ش و ئه‌گریجه‌ی تۆ
له‌ من بۆته‌ به‌هه‌شتم
ئەزیزم گوڵی ژاڵه‌
به‌ژنت ده‌ڵێی شمشاڵه‌
منیش وێڵ و ئاواره‌م
بێ تۆ ژیانم تاڵه‌

تاڵ تاڵ زولفت
له‌سه‌ر شان په‌خشانه‌
جوانی تۆ ته‌نها
هی کچی کوردانه‌
ئه‌رێ گوڵێ چاو به‌ کلێ
به‌و چاوانه‌ی بازت بڵێ
گه‌ر له‌به‌ر منیش نه‌بێ
که‌مێ له‌ خوا بکه‌ن سڵێ

Print Friendly, PDF & Email