Ara Ahmed – Sroodek bu Halabja

ئارا ئەحمەد

ئارا ئەحمەد – سروودێك بۆ هەڵەبجە

هۆنراوەی : هیمنی مام قادر
ئاواز و دابەشکرنی میوزیك: ئاکۆ عەزیز عینایەت

من ئیتر بەرماڵی نوێژم بەرەو هەڵەبجەیە ڕوگەی
وەك من بڕوای تەواوت بێ بێ دوو دڵی تۆش واکەی
ئەم برینەتان پیرۆز کەن تا ئەم خەمە بێتە کۆژا
با لەم رۆژە هەر چوار پارچەو و سەرەپا
خاکی کوردستان, کوردستان نیشتیمان بێتە هەژان
با لەم رۆژا سەراپا خاکی کوردستان بێتە هەژان

نەکەن مێژوتان لە یەك کەن ئەم زامە زۆر بەئازارە
گەشتی ملیۆنی بە رێ خەن بێنە سەردانی ئەم شارە
هەتا دوژمنان بزانن مەرگ چۆکمان پێ دا نادا
ئەبێت ستەم بێتە سەر چۆك لە کوردستانی ئازادا

با دنیا گشت چاوی لێ بێ گەرچی ئەوان مەرگ بچێنن
تەڕو وەشك بسوتێنن کاروانی ئێمە ڕێ ئەکا
بۆ گشت لایەك بۆ گشت جێیەك دەستی ئاشتیمان درێژە
تۆوی گوڵ و ژینامان پێیە

تا هەڵەبجەی خەڵتانی خوێن بڵێ بە پایزی روو زەرد
سبەی بە ویستی ئێوەیە بڵێ بەوەی ساتێك نەسرەوت
بڵێ بەوەی لە مەرگیشدا بە پێوەیە مژدەت لێ بێ
مژدەت لێ بێ وا تارمایی هەوار دەرکەوت

مژدەت لێ بێت مژدە مژدە، مژدەت لێ بێت مژدە مژدە،
وا تەرمای هەوار دەرکەوت

 

Print Friendly, PDF & Email