Naser u Marziya – Hanga Zarda

ناصر و مەرزیە

ناصر و مەرزیە – هەنگە زەردە

شیعر: گۆران

هەنگە زەردە ئەبڕێ ڕێ دوور
بــۆ بینینی گـوڵالەی سوور
تا نەگــەڕێ مێرگــی بەهار
دەم نــانێتە نـاو دەمــی یار

چۆن بە پێی خۆی دێ گوڵی گەش
بــۆ لای شوانــی کــەپانێگ ڕەش
نە گوڵێک و نەک سێان و چوار
چـــەن لــە دێدا هــەبێ نازدار

بەڵام مێنیش شای گشت ڕەنگی هەردەی بەهاران
بــۆ بینـینم خــۆیان دەگــرن ڕێی دەشـت نازاران
سۆزی شمشــاڵ دەخــەمــە کــار دەمــی ئێواران
پۆل بە پۆل ژن شیردۆشی جوان دەکشێن بۆ ناو ڕان

هۆ شوانی بەهرەدار تێ خۆڕە چاوەڕێ
ئارایشت تەواوە ، ئامادەی هەڵپەڕکێ
پــەرۆشەی ئــاوازی بـــەسۆزی شمــشالین
بێ سحری فۆی دەمێك بەزم و نۆش بەتاڵین

هەنگە زەردە ئەبڕێ ڕێ دوور
بــۆ بینینی گـوڵالەی سوور
تا نەگــەڕێ مێرگــی بەهار
دەم نــانێتە نـاو دەمــی یار

کــە مۆڵندامێ گەللی تێر لە سەر سەوزە گیان
زەردەی هەتاو ئەگرێتە زێڕ رووی دەشت و چیا
هەر نازدارە بۆ هەڵپەرکێ جۆشێ لە سەریا
لە شمشاڵم ئانێ بـــەناز ڕووی نیازی گیان

ئەڵقەی چۆپی لە سەر فەرشی گیای قەراخی ئاو
لـــە بەردەما هەڵئەپەڕێ گـــا گـــورج و گا خاو
منیش چەشنــی پەپوولەیەک گوڵ دەیبێتە ناو
کێ زۆر شۆخ بێ لە بەر پێیا ئەوەستم تاو تاو

هـــۆ شوانی بەختـــیار تێ خـوڕە دێرەنگە
بێ شمشاڵ لە دەشتیش وەکوو ماڵ دڵتەنگە
تێ خـــۆڕە ئاــمــادەی پاـــداشی ئاوازە
تێرت کەین لە قووتی دڵکە جوانی و نازە

 

Print Friendly, PDF & Email