Marzia Fariqi – Hamu Shaw

Marzya

مەرزیە فەریقی – ھەموو شەو

گۆرانی : ھەموو شەو
ووتنی : مەرزیە فەریقی
ئاوازی : ھەڵکەوت زاھیر
ھۆنراوە : تاریق فەقێ عەبدوڵا

هەموو شەو تا بەیانی، بە خەیاڵی تۆوە ئەنووم
چاوم هەر لە ڕێگایە و وێنەکەت لە لێو دەسووم

بۆ ئەوەندە سەر سەختی، ئەی خۆش نەشئەی شەوانم
بێ تۆیی سەختە ئەمشەو هەر بە هیوای ژووانم
دەسا ئازیز ڕێگەم دە بۆ ساتێکیش بێت
لە باوەشدا تێر بنووم جەستەم گەرم بێتەوە

هەموو شەو تا بەیانی، بە خەیاڵی تۆوە ئەنووم
چاوم هەر لە ڕێگایە و وێنەکەت لە لێو دەسووم

ئەشقی دڵەی بێ نەوا، سۆمای دیدە و چاوانم
بە ماچێ لێوم سڕکە، تاکە هیوای ژیانم
دەسا ئازیز ڕێگەم دە بۆ ساتێکیش بێت
لە باوەشدا تێر بنووم جەستەم گەرم بێتەوە

هەموو شەو تا بەیانی، بە خەیاڵی تۆوە ئەنووم
چاوم هەر لە ڕێگایە و وێنەکەت لە لێو دەسووم

 

Print Friendly, PDF & Email