خالید ڕەشید – سۆفی
شیعر: ڕەزا حەمە
هه‌ی به سۆفی مه‌زهه‌بی دوو چاوانت بم
وه‌ی به شێخی ته‌ریقه‌ی دوو لێوانت بم
(سووتانی ڕۆحه‌كه‌م له سینه‌م وهدهربێ
گڕی عه‌شق له باڵای ئه‌م دنیا به‌ر ده‌بێ)
لە دڵداری سەردەم ناچێ ئەم عەشقەی من
ئەفسانەیە، داستانێکە، گەورە و مەزن
(سووتانی ڕۆحەکەم لە سینەم وەدەربێ
گڕی عەشق لە باڵای ئەم دنیا بەر دەبێ)
نە مەمم، نە فەرهادم، نە دێوانەم
پێغەمبەری خۆشەویستی ئەم زەمانەم
(سووتانی ڕۆحەکەم لە سینەم وەدەربێ
گڕی عەشق لە باڵای ئەم دنیا بەر دەبێ)
خۆشه‌ویستیم په‌یمانی ئاسمانییه
بۆ تۆ سووتان شه‌هاده‌ت قوربانییه
(سووتانی ڕۆحه‌كه‌م له سینه‌م وهدهربێ
گڕی عه‌شق له باڵای ئه‌م دنیا به‌ر ده‌بێ)