Xalid Rashid – Xorbat

xalid Rashid

خالید ڕەشید – غوربەت

گۆرانی : غوربەت
ووتنی : خالید ڕەشید

بێ‌ ڕه‌نگ و بۆیه‌ جیهانی غوربه‌ت
پڕه‌ له‌ تاسه‌ و هه‌نسك و حه‌سره‌ت
كه‌ من ڕۆحه‌كه‌م له‌ كوردوستانه‌
به‌من چی خۆشی ئه‌م وڵاتانه‌

بێ‌ ناز و بێ‌ كه‌س بێ‌ دۆست و هاوده‌م
بومه‌ته‌ هاوڕێی گیانی گیانی خه‌م
هێنده‌م نۆشیوه‌ تاڵی و جودایی
بومه‌ته‌ پاشای دنیای ته‌نیایی

بێ‌ كۆڕ و ده‌سته‌ و ماڵ و میوانم
به‌بێ‌ هاوخه‌م و بێ‌ دیوه‌خانم
مه‌ڵێن هاوارم به‌سه‌رزاریه‌
بونم وابه‌سته‌ی كورده‌وارییه‌

من خۆشی ژیان نه‌یخه‌ڵه‌تاندم
ده‌ستی زۆرداری ده‌ریپه‌ڕاندم
بێ‌ داڵده‌ و چاره‌م نیمه‌ ده‌ره‌تان
له‌وێ‌ كوشتنه‌ و لێره‌ش ڕۆح سوتاب

Print Friendly, PDF & Email