کامەران عومەر – کەنەتوانم
کە نەتوانم بەسەر تۆدا وەکو شەماڵ بشنێمەوە
خواحافیزیت دا با بۆ خۆم بەم داخەوە بخولێمەوە
مۆمی تەمەن و جوانی تۆ تازە تازە داگیرساوە
پێکی عومری تاڵ و ژاڵم نیوە قومێکی تیا ماوە
خواحافیزیت دا با بۆ خۆم بەم داخەوە بخولێمەوە
ئیتر خەندەشم مەدەرێ گوایە هیوام هەڵباتەوە
مەگر کاسی بێ تەجرەبە بەخۆڵ ئاگر بکاتەوە
خواحافیزیت دا با بۆ خۆم بەم داخەوە بخولێمەوە
چی ئەی بڵێن دامانەوە بۆ پێدەشتی شاقار شاقار
بەهاری تۆ تازە داما منیش پایز و کەفتەکار