ڕەشۆل – گردەکەی یارە
شیعری : بەنگینە
ئۆخەی گردەکەی یـــارە
چەند شیرین ونــــازدارە
ئەو کارێزەی لەبـەر پێی
ئـاوی شیرینی شـــــارە
بۆیـــــە هێندە جـــــوانی
جێی نەورۆزی کوردانی
سەیرانگای بەهـــــارانی
جێی ئومێدی لاوانــــــی
ئاوی خۆشە وەك شەکراو
ڕووناکە رووناکــی چــاو
لـــە گوێژە دێتە خـــوارێ
شوێنی کوردی دڵ سووتاو