Arash Osman – Saya

Arsh Osman

دایە – ئارش عوسمان

تێکست: ئارش & فەرامەرز
میلۆدی و ئەڕەینجمەینت: ئارش

دایە گیان شتێك بڵێ کە تامەزرۆی لای لایەتم
من کە بێ تۆ دایە گیان لەم دونیای بێتاقەتم

تینوی ماچی دەستەکانتم فیدای تاڵێ موی سەرت
دایە من ئاشقی تۆم لە کوێت بێمە دەورو بەرت

هەر باشیەك دێتە رێم گشتی دوعاکانی تۆیە
هاودەمی تەنیایی من کە ئەژیم بە نۆنەی تۆیە

هیچ کات من گەورە نابم باوەشی تۆ جێگای منە
نەبیت لام شاهی دڵم دونیا لە من سەرو بنە

دایە گیان ناوم دڵم من کە بێ تۆ بێ مەنزڵم
ئەوەی کە قەزای گیانی تۆ لە خۆی ئەگرێ
دایە منم دایە منم

ئەو کەسەی بۆ جارێكیش لە ناز کێشان بێزار نەبوو
نازانم بۆ لە ناکاو لە پێش چآوەکانم وون بوو
چەند سادە تێپەڕی لێم موحیبەت و دونیا جوانیت
دایە کوێڕایم دایەت بۆ باوەش و میهرەبانیت

دایە گیان ناوم دڵم من کە بێ تۆ بێ مەنزڵم
ئەوەی کە قەزای گیانی تۆ لە خۆی ئەگرێ
دایە منم دایە منم

Print Friendly, PDF & Email